Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:01

زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ هاوردە کردن کەم دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


بەهۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی هاوردەكرنیان كەمدەكرێتەوە و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت وەبەرهێنان لە پرۆژە كشتوكاڵییەكاندا رووی لە زیادبوون كردووە. 


قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 2020.10.4  لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.


راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەهۆی زۆربوونی پرۆژە كشتوكاڵیەكان و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ هەروەها بۆ پشتگیری جوتیاران و پرۆژە كشتوكاڵییەكان، بەرووبومە پەلەوەریەكان تا ئاستێكی باش بەرهەمی ناوخۆ پڕدەكاتەوە.
ئاماژەی بۆئەوەكردكە، لە رێژەی بەروبومە هاوردەكراوەكان رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و كەمبوونەوەی بەكارهێنان لەوەرزەكاندا كراوە، لیژنەكە بۆ مانگی (10)ی ئەمساڵ بڕیاری دا  300 تۆن پارچەی مریشك و 500 تۆن گۆشتی سور، هەروەها  سەبارەت بەماسی و ئاژەڵی زیندوو لەمانگی ڕابردوودا رەسیدی سێ‌ مانگ دیاری كراوە 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.