Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 06:02

ئه‌و که‌سانه‌ ده‌ستگیرکران که‌ سوکایه‌تییان به‌که‌سێکی‌ ده‌رون نه‌خۆش کردبوو

کوردستان TV
100%


پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای‌ به‌دواداچونی‌ ڕاسته‌وخۆی‌  به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را یٔه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیركرد كه‌ سوكایه‌تی‌‌و یٔازاری‌ كه‌سێكی‌ ده‌رون نه‌خۆشیان دابو به‌ناوی‌ (موباره‌ك شه‌ریف).


پۆلیسی سلێمانی راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پاش یٔه‌وه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ چه‌ند كه‌سێك سوكایه‌تی‌‌و یٔازاری‌ كه‌سێكی‌ ده‌رون نه‌خۆش ده‌ده‌ن له‌شاری‌ سلێمانی‌ به‌ناوی‌ (موباره‌ك شه‌ریف)، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی به‌داواچونی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ بۆ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ كردو ‌مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رای‌ ڕاسپارد كه‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر وه‌ربگرن‌و یٔه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن‌ كه‌ به‌و كاره‌ هه‌ستابون.

راشیده‌گه‌یه‌نن ئه‌مرۆ 2020/10/4 توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راوه‌ یٔه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ پێكهاتون له‌پێنج تۆمه‌تبار به‌م ناوانه‌: 
- ب، أ، ع له‌دایكبوی‌ 1993
- ر، ع، ت له‌دایكبوی‌ 1996
- چ، ك، م له‌دایكبوی‌ 1983
- م، م، غ له‌دایكبوی‌ 1986
- م، ع، ح له‌دایكبوی‌ 1976
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لهئێستادا تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.