Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:22

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ده‌نگۆیه‌ک ره‌تده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له‌ عێراق ده‌ڵێت: تا ئێستا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تاوانی كوشتن و رفاندنیان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئه‌نجامداوه‌، به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌ .

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له‌ عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تاوانی كوشتن و ره‌فاندنیان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئه‌نجامداوه‌، بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ "تا ئێستا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تاوانی كوشتن و رفاندنیان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌رانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له‌ سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی-دا ئه‌نجامداوه‌، به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌ و ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش كه‌ له‌وباره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ "تا ئێستا ته‌نها دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارگێڕی كه‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ تۆمه‌تباران، به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌".

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌ڵامی لێدوانێكی وه‌زیری به‌رگریی پێشووی عێراقی داوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌ كه‌مته‌رخی هیچ لایه‌نێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا نه‌كراوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.