حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە خولی (19) رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنبزرکردنی زۆره مڵی دەکات
بڕیار وابوو لە سەرەتای مانگی نیسان كۆبوونه‌وەکانی خولی (19) لیژنەی تایبەت بە رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنبزرکردنی زۆره‌مڵی له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ به به‌شداری شاندێکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کۆبوونەوەکانی دواخرا و بڕیار درا لە رۆژانی 5 و ٧ی تشرینی یەکەم لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا ئەنجام بدرێت.
لەم بارەوە د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەشداری کردنی هەرێم لە چوارچێوی لیژنەی نوسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە حکومەتی عێراقی فیدرال ئەندامە تێیدا، لەم کۆبوونەوانەدا حکومەتی هەرێم وتاری خۆی پێشکەش دەکات بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەو رێککەوتننامەیە.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم هەروەها وتی: لەم گفتوگۆیانەدا ئەو نه‌هامه‌تیانه‌ی دەخرێنە روو کە رووبه‌رووی گه‌لی كورد بوونه‌ته‌وه، چونکە گه‌لی كورد به درێژایی مێژوو رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هێرشی كۆمه‌ڵكوژی بووته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عێراق تا رژێمی به‌عس له ساڵی 2003، یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی كه پیاده كرا بریتی بوو له شوێنبزرکردنی زۆره‌ملێ و تێیدا به هه‌زاران كه‌س له عێراق بوونه قوربانی كه به‌شی هه‌ره‌زۆریان له كوردستان بوون.
زێباری ئەوەی خستە کە لە میانەی کۆبوونەوە و گفتوگۆکاندا شاندی حکومەتی هەرێم تیشک دەخاتە سەر ئەوەی كه گه‌لی كوردستان به گشت پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییه‌وه گه‌وره‌ترین قوربانی تاوانی بێسه‌روشوێن كردنی زۆره‌ملێ بوون به درێژایی مێژووی عێراق ئه‌مه‌ش خۆی دەبینێتەوە له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و شوێنبزرکردنی كورده فه‌یلییه‌كان له نێوان ساڵانی 1980-1990 و ئه‌نفال كردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی و 182000 كوردی بادینان و گه‌رمیان، ئه‌م تاوانانه دژ به گه‌لی كورد به كۆتایی هاتنی رژێمی به‌عس كۆتاییان نه‌هات، به‌ڵكو دوای هێرشی تیرۆریستی داعش‌یش بەردەوام بوو به هه‌زاران هاووڵاتی كوردی ئێزیدی بێسه‌روشوێنكرد. بۆیە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی لەسەر ئاستی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو تەحەدیاتانە بێت کە رووبەڕووی هەرێم بوونەوە و مامەڵەی یاسایی بەپێی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ لەگەڵ گیراوانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.