ئه‌مڕو دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی گۆڕه‌پانی ئاھه‌نگه‌كان باشووری كه‌ركووك، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان له دژی رووخاندنی خانووه‌كانیان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار قایمقامییه‌ت و ھێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستیانكرد به رووخاندنی خانووه زێده‌ڕۆكانی گه‌ڕه‌كی گۆڕه‌پانی ئاھه‌نگه‌كان، ئه‌ویش ناڕه‌زایه‌تی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی لێكهوتهوه و له‌دژی رووخاندنی خانووه‌كانیان گردبوونه‌وه و چوونه به‌رده‌م ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی خانووه‌كانیان ده‌ڕووخاند، پاشان گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه و ھێزه ئه‌منییه‌كان دروستبوو.
له ئه‌نجامی گرژی و ئاڵۆزی نێوانیاندا و ھه‌وڵی ھێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خوپیشانده‌ران، ھاووڵاتییه‌ك به‌ناوی مسته‌فا خه‌لیل حه‌سه‌ن برینداربوو، پاش گه‌یشتنیشی به‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات به‌شداربوویه‌كی گردبوونه‌وه نارهزایهتییهكه به‌ناوی ھوشیار یابه برینداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.