Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 09:12

له‌ سلێمانی کامێرا جێگیره‌کانی سه‌رپێچی تیژڕه‌ویی ده‌خرێنه‌ کار

کوردستان TV
100%

عه‌میدی مافپه‌ڕوه‌ر (فه‌ره‌یدون عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ ترافیك ئێف ئێم-ی ڕاگه‌یاند: لە مانگی داهاتووەوە كامێرا جێگیرەكانی ‏تۆماركردنی سەرپێچی لەناو شاری سلێمانی دەكەونە كار، لە ‏نێو شاری سلێمانیدا 21 شوێن بۆ دانانی كامێرای جێگیر دیاریكراوە، هه‌ر بۆیه‌ لە ‏مانگی داهاتوه‌وه‌ لەو شوێنانە كامێراكان دادەنرێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، 82 كامێرای گەڕۆكی تۆماركردنی سەرپێچیی هاتووچۆیان ‏هەیە، رۆژانە 40 لەو كامێرایانە لەناو سنوری پارێزگای ‏سلێمانی بۆ تۆماركردنی سەرپێچییەكان دادەنرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.