Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:17

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە عومەر فەتاح دەکات

کوردستان TV
100%

له‌ په‌یامێكیدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ عومه‌ر فه‌تاح ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

بەڕێز کاک عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(عەلی فەتاح) تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین-مان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت.

 انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

4/10/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.