Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:48

کیا K5ی نوێ: ئۆتۆمبێڵی سیدانی بەناوبانگ، بە ڕووکاری وەرزشیی نوێوە

کوردستان TV
100%

- گوزارشتێكی نموونەییە لە ئاڕاستەكانی ئایندەی كیا، لە ڕووی دیزاین و ڕووكاری نوێ و ڕاستوڕاستیی دواوەی ئۆتۆمبێڵەكە
- ناوەوەی كابینەكەی كۆمەڵێك تەكنیكی پێشكەوتووی تێدایە و تەركیز دەكاتە سەر شوفێر
- كۆمەڵێك بزووێنەری "سمارت ستریم"ی تایبەت و لێهاتوو و بەهێزی هەیە
- یەكێكە لە ئۆتۆمبێڵە پێشكەوتووەكانی جۆری خۆی، لەگەڵ كۆمەڵێك تایبەتمەندیی پێشكەوتوو لە ناوەوەی ئۆتۆمبێڵەكە
- لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2020ەوە لە بەشێك لە بازاڕەكانیدا جیهان هەیە

عێراق، 20ی سێپتێمبەر 2020– لەگەڵ زیادبوونی فرۆشی ئەو ئۆتۆمبێڵانەی دیزاینی دواوەیان ڕاستوڕاستە، ئۆتۆمبێڵی كیا K5ی نوێ، پێشكەوتنێكی گەورەی بەخۆوە بینیوە، ئەم ئۆتۆمبێڵە دیزاینی نوێی داهێنەرانەی هەیە و ناوەوەی كابینەكەی زیاتر تەركیز دەكاتە سەر شوفێر، كۆمەڵێك تەكنیكی پێشكەوتوو و بژاردەی گێڕگۆڕینی تەواو نوێی لەخۆ گرتووە.
ئەم پێشكەوتنەی ئۆتۆمبێڵی K5 لە دیزاینی ڕاستوڕاستی دواوەی بەشێوەیەكی داهێنەرانە و بزووێنەری بەنزینی "سمارت ستریم"، بە سەرەتایەكی نوێ دادەنرێ بۆ ئۆتۆمبێڵەكانی كیا، بەمەش كۆمپانیای ئۆتۆمبێڵە كۆرییەكان هەنگاوێكی جۆری دەنێت و ئاڕاستەیەكی نوێی دیزاینكردن وەردەگرن.
فرۆشتنی ئەم ئۆتۆمبێڵە لە ڕۆژی هەینی 1ی ئایار لە ناوچەكە، لەوانەش لە بازاڕەكانی ئیماڕات و سعودیە و كوەیت و عوممان و ئەردەن دەستی پێ كردووە، ئەم ئۆتۆمبێڵە وەرزشییەی سیدان ئێكسسواراتی كوالێتی بەرزی لە ناوەوەی كابینەكەیدا هەیە، لەگەڵ ئەمەشدا تایبەتمەندیی سەلامەتی پاڵپشت بە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و سیمای هەیكەلی نوێ هەیە، ئەم زیادكراو و چاككراوانەی ئۆتۆمبێڵی K5 وای كردووە ئۆتۆمبێڵەكە ئاسوودەتر و جێگیرتر بێت و لە هەموو ئەوانەی پێشووتریش چێژبەخشتر بێت.
تۆماس شیمیرا، سەرۆكی بەشی بەرهەمەكان لە كۆمپانیای "كیا مۆتۆرز" ڕایگەیاند: "كاتێك لە ساڵی 2010 ئۆتۆمبێڵی K5مان خستە بازاڕ، ئەمە سەرەتایەكی نوێ بوو بۆ كیا، دیزاینەكەی پێچەوانەی ئەو بیركردنەوانە بوو كە بەرامبەر هێما بازرگانییەكەی ئێمە لە هەموو بازاڕەكانی جیهان هەبوو، ئێستاش دوای دوو نەوە لەم جۆرە ئۆتۆمبێڵە، لەو باوەڕەداین كە ئۆتۆمبێڵی K5 هەمان كار دووبارە دەكاتەوە، ئەویش بە هۆی دیزاینی ڕاستوڕاستی دواوەی، ئۆتۆمبێڵی K5ی نوێ یەكێكە لەو ئۆتۆمبێڵانەی بەشێوەیەكی وەرزشی و زۆر جیاواز بەرهەممان هێناوە، هەروەها بە هۆی كۆمەڵێك تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو و گشتگیر و بزووێنەر و گێڕی نوێ، ناوەوەی كابینەكەی نایابە، ئەمە پێشكەوتووترین ئۆتۆمبێڵی ئێمەیە".
"بەدڵنیاییەوە ئۆتۆمبێڵی K5 ڕۆڵێكی گرنگی دەبێت لە كەرتی ئۆتۆمبێڵی سیدان لەسەر ئاستی جیهان، پاش تێپەڕینی دەیەیەك بەسەر دەرچوونی یەكەم كۆپیی ئەم ئۆتۆمبێڵە، كە گۆڕانكاریی زۆری دروست كرد، ئەم ئۆتۆمبێڵە نوێیەش كیا دەباتە قۆناغێكی تر لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێڵە خۆشەویستەكان لەسەر ئاستی جیهانی".
لە لایەن خۆشیەوە یاسر شابسوغ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆسەكانی "كیا مۆتۆرز" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا ڕایگەیاند: "ئۆتۆمبێڵی K5ی توندوتۆڵ، بە نوێترین تەكنەلۆژیا و وردەكارییە وەرزشییە داهێنەرانەكانییەوە، هەڵگری پەیامێكی ڕوونە، ئەویش بریتییە لە بەردەوامیی كیا لەسەر هەموو نوێكارییەك، لەگەڵ خستنەبازاڕی ئەم جۆرە سیدانە كە دواوەی ڕاستوڕاستە، شتێك لە ئایندە دەبینن، لەگەڵ پاراستنی میراتی ئۆتۆمبێڵی K5ی پێشوو، كە شانازی بە ئەدا نایابەكەی و ئەزموونی هاژوشتنی جێڕەزامەندییەكەی دەكەین، بۆ خۆشەویستانی ئۆتۆمبێڵە سەركێشییەكان لە ناوچەكە. لە ئیماڕاتەوە بۆ عوممان، لە سعودیەوە بۆ كوەیت. شوفێرانی كەنداوی عەرەبی، بەوە ناسراون كە ئۆتۆمبێڵە ناوازەكانیان خۆش دەوێت، ڕێزی ئۆتۆمبێڵە نایابەكان دەگرن، ئۆتۆمبێڵی كیا K5 بە دیزاینە وەرزشییەكەیەوە، لە سەرووی پێشبینی خۆشەویستانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێڵانەیە، هەروەها كیا پابەندی ئەندازەی نایاب و ئۆتۆمبێڵە سەركێشییەكانە".

دیزاینی دەرەوە
وەرزشی و جوانپۆشە: 
ئۆتۆمبێڵی K5 دیزاینی دواوەی ڕاستوڕاستە
وەكو گوزارشتێك لە شێوازی دیزاینی نوێی كیا، دواوەی ئۆتۆمبێڵی كیا K5 ڕاستوڕاستە، بەمەش دەبێتە جیاوازترین دیزاینی وەرزشیی كیا كە تا ئێستا دروست كرابێت.
ئەم ئۆتۆمبێڵە بە هاوكاری سێ ستۆدیۆكانی كیا بۆ دیزاین لە ئەمەریكای باكوور و ئەوروپا و كۆریا دیزاین كراوە و ئۆتۆمبێڵی K5 تا ئێستا زۆرترین جیاوازی لەگەڵ نەوەكانی پێش خۆی هەیە.
پێشەوەی ئۆتۆمبێڵەكە شێوەیەكی پێشكەوتووی "لووتی پڵینگ"ی ناسراوی ئۆتۆمبێڵەكانی كیای هەیە، هەروەها لایتەكانی LEDی پێشەوەی لەنێو تۆڕی پێشەوەی ئۆتۆمبێڵەكە تێكچەقیوە، تیشكی داگیرسانی بەڕۆژیش بەشێوەی ئاماژەی "ترپەی دڵ" دیزاین كراون، ئەمەش وەكو گوزارشتێك لە ئاستی سۆزداریی پەیوەست بە دیزاینی ئەم ئۆتۆمبێڵە، لەگەڵ شوێنێكی تۆڕی ژێر لێواری هەڵواسراوی ناسك، لە لێواری پێشەوەی بۆنیتی ئۆتۆمبێڵەكەوە درێژ دەبێتەوە، كە بە پەردەی هەوایی و دەرچەی هەوایی پانتر لە نیوەی لای خوارەوەی دەعامییەكە دەورە دراوە.
لە لایەكی ترەوە هێزی ئۆتۆمبێڵی K5 زۆر بەڕوونی دیارە، لەگەڵ كەمێك تەسكبوونەوەی هەیكەلی ئۆتۆمبێڵەكە لە خاڵی ناوەڕاستی نێوان هەردوو كەوانەی تایەكان. ئەمەش بە ئیلهاموەرگرتن لە شێوەی "شوشە" لە هەیكەلی ئۆتۆمبێڵی "ستینجەر"، بەڵام خەتی سەرەوەی لایەكی، لە ناوەڕاستییەوە هەڵدەستێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی ڕووبەری شوشەیی بە ئاڕاستەی بەشی دواوەی ئۆتۆمبێڵەكە، ئەمەش وای كردووە كە كاتێك لە لاوە تەماشای دەكەی ئۆتۆمبێڵێكی وەرزشی و قیتوقۆزە و ئەدایەكی وەرزشی هەیە، بەرزیی ئۆتۆمبێڵەكە بە ڕێژەی 20 ملیمەتر كەم كراوەتەوە و (بەرزییەكەی بووەتە 1،445 ملیمەتر) و تێكڕای درێژەییەكەشی بە ئەندازەی 50 ملیمەتر كەم كراوەتەوە، (بووەتە 4،905ملیمەتر)، بەڵام پانییەكەی بە ئەندازەی 25 ملیمەتر زیاد كراوە و (بووەتە 1،860ملیمەتر)، بنكەی ویلەكانی بە ئەندازەی 45 ملیمەتر زیاد كراوە و (بووەتە 2،85 ملیمەتر). بەمەش لە پێشووتر درێژتر و نزمتر و پانتر بووە و بەمەش ئەدای K5 لەسەر ڕێگاكان زۆر باشتر و جێگیرتر بووە و بۆ شوفێرە سەركێشەكان چێژبەخشتر بووە.
لەپاڵ ئەو بەرزی و نزمییە جوانەی كە لە تەواوی هەیكەلی ئۆتۆمبێڵی K5 هەیە، بەرگێك كڕوومی لە سنووری دەرچەكانی سەرەوە هەیە، كە ماوەیەكی درێژ وەكو جوانكاری تەنیا لە ئۆتۆمبێڵەكانی سیدان بەكارهێنراون، بەرگەكە لە بنكەی دەعامی پێشەوەوە تا لێواری سەرەوەی شوشەكە بەكار دێت، بەمەش لەمیانەی درێژبوونەوەی بە دەوری بنكەی شوشەیی پێشەوە، دیزاینی لاتەنیشت و دواوەی یەك دەخات، دەگاتەوە هەمان شوێن لە لاتەنیشتەكەی دیكە، بەم جۆرە زیاتر هەست بە نەرمونیانییەكەی دەكرێت و هێڵە ڕاستەكانی دواوەی سەقفەكەی بەدیار دەكەون.
دواوەی K5 لایتی هێمایی نوێی هەیە، بەرگی كڕوومیشی هاتۆتە سەر، یەكەی ڕووناكییە ناوازەكانی كە لە ئۆتۆمبێڵەكانی پێشتر هەبوون، گۆڕاون بۆ ڕووناكیی LEDی نوێ بۆ كاتەكانی ڕۆژ، كە بە پانایی لێواری دواوەی ئۆتۆمبێڵەكەدا درێژ دەبێتەوە. بەڵام هێڵەكانی ڕووناكی كە لە لێواری سندوقی دواوەی درێژ دەبنەوە، وەكو ڕەنگدانەوەی "ترپەی دڵ"ە، لە ڕووناكییەكانی پێشەوە، ئەمەش لەگەڵ شێوەی كلكێكی بچووك و تیژ لە لێواری دواوەی دەعامییەكە گونجاوە، كە نزمترە و دیمەنێكی وەرزشی و جووتلایەنەی هەیە.
ویلی ئۆتۆمبێڵی K5 چەند پێوانەیەكی جۆراوجۆری هەیە، كە بە بڕینەوەی ئۆتۆماتیكی دروست كراون، ئەوانیش 16 و 17 و 18 ئینجین، چەندین ڕەنگی جۆراوجۆریشی هەیە.
هەروەها هەردوو جۆری K5 و GTدەعامیی پێشەوە و دواوەیان دیارترە و نیشانەی GTی تایبەتیان لە تەنیشت دەرچە جووت لایەنەكە هەیە.

دیزاینی ناوەوە
كابینەی ناوەوەی گرنگیی زۆر بە شوفێر دەدات و ناوەوەی فراوانە
دیزاینێكی سادە و شیك و گونجاوی هەیە و بۆ هەموو سەردەمێك دەگونجێت، ناوەوەی كابینەی K5ی نوێ، شوێنێكی فراوان و ئاسوودەبەخش بۆ شوفێر و سەرنشینان دەستەبەر دەكات، بۆ ئەوەی كاتەكانیان تێدا بەسەر ببەن، ڕووبەری ناوەوەی گرنگی بە شوفێر دەدات و چەند كەلوپەلێكی جوان و ئاسوودەبەخشی بۆ شوفێر تێدایە، كە هاوئاهەنگییان لەگەڵ ڕووبەرە فراوانەكەی دروست كردووە.
شاشەیەكی كۆنتڕۆڵكردنی پان و بەرین لەپێش شوفێرە، نوێترین سیستەمی زانیاری و كاتبەسەربردنی كیای لەخۆ گرتووە، ئەمەش دەبێتە شوناسی دیزانی نوێی هێمای بازرگانی لە ئۆتۆمبێڵەكانی دیكەی كیا لە ئایندەدا. ئەو شێوەیەی لە نەوەی ڕابردووی كیا هەبوو، كە شاشەی كاتبەسەربردن و شاشەی زانیاری پێكەوە لكێنرابوو، ئێستا كراوەتە شاشەیەكی وەرزشیی پان بۆ زانیاری و كاتبەسەربردن، بەشێوەی فیزیای و پێوەربەندی لە پێش شوفێر. لە هەندێ شێوەی دیاریكراویشدا دەتوانرێ شاشەی لەمس بە پێوانەی 10،25 ئینج دەست بخرێ، لەگەڵ پێوەرێكی ژمارەیی نوێ بە پێوانەی 12،3 ئینج، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ڕوون لەبەردەم شوفێر و لە ئاستی ڕوانینی دەركەوێ، هەروەها لەوكاتەی چاودێری ڕێگاكەش دەكات.
تەكنەلۆژیای زیاتر و هاوئاهەنگی لەگەڵ كابینەی ناوەوەی K5 زیاد كراوە، سیستەمی "تیشكی میزاجی" تێدایە، كە ڕووناكییەكی سووك لە تابلۆی دەرگاكان و بالیفەكانی لاتەنیشت و شاحینەی بێتەلی مۆبایل هەیە.
سیستەمی دەنگیی ئۆتۆمبێڵی K5 لە 12 سپیكەری گەورە پێكهاتووە، لە جۆری ماڕكەی "بوز" (BOSE ®️) بۆ ئەوەی زۆر بە باشی لە ناو ئۆتۆمبێڵەكە گوێت لە مۆسیقا بێت.
لە هەندێ بازاڕی دیاریكراویشدا، كابینەی K5 یە یەكڕەنگی و دووڕەنگیی هەیە، لەگەڵ بژاردەی قوماش و پێستەی دروستكراوی جۆراوجۆر، تابلۆی كۆنتڕۆڵكردنەكەشی بە چەند ڕووێكی كانزایی یان دیمەنی دارین ڕووپۆش كراوە، بۆ ئەوەی دیمەنەكەی شیكتر دەركەوێ، مواسەفاتەكانیش بە گوێرەی هەڵبژاردنەكانە.

ئەدا
بزووێنەری بەنزین "سمارت ستریم" و گێڕی نوێ
ئۆتۆمبێڵی K5ی نوێ كۆمەڵێك بژاردەی گێڕی "سمارت ستریم"ی نوێی هەیە لە ئۆتۆمبێڵەكانی كیا، بەمەش متمانە و لێهاتوویی و ڕێكخستنی زیاتری ئەدای لە هەر كاتێكی دیكە زیاترە.
بزووێنەرەكانی بەنزینی ئۆتۆمبێڵی K5 تەكنەلۆژیای "كاتدانانی زمانەی گۆڕانی بەردەوام" (CVVD)ی نوێی تێدایە، كە زمانەكانی لەجیاتی كاركردن بەپێی كاتێكی جێگیر، بەپێی دۆخی هاژوشتن ڕێك دەخات، ئەمەش ئەدای ئۆتۆمبێڵەكە لە خێرایی بزووێنەری نزم و ناوەندی بەهێز دەكات و لێزانی و لێهاتووییەكەی لە بەكاربردنی سووتەمەنی زیاد دەكات.
لە هەندێ بازاڕ، بژاردەی دیكەی بزووێنەر هەن، لەوانەش: بزووێنەری پرژاندنی فرەخاڵ (MPI) بە فراوانی 2،0 لیتر (152 ئەسپ، 192 نیوتن مەتر) و بزووێنەری پرژاندنی ڕاستەوخۆی بەنزین (GDi) بە فراوانی 2،5 لیتر (194 ئەسپ، 246 نیوتن مەتر)، هەر یەكە لەم بزووێنەرانەش وەكو تایبەتمەندییەكی سەرەكی گێڕی ئۆتۆماتیكییان بە شەش یان هەشت خێرایی هەیە.
گێڕی دووانەیی بە هەشت خێرایی (8DCT) هەیە، بە جۆرێك دیزاین كراوە كە گێڕەكە نەرمتر لە گێڕی ئۆتۆماتیكیی تەقلیدی بگۆڕدرێت، لەگەڵ زیادبوونی لێهاتوویی لە بەكاربردنی سووتەمەنی لە هەشت خێراییەكە، بەگوێرەی بەكارهێنان.
هەروەها K5 ئەزموونێكی تایبەتی هاژوشتنی هەیە لە میانەی سیستەمی "هەڵبژاردنی دۆخی هاژوشتن"، كە بەهۆیەوە شوفێران دەتوانن تایبەتمەندییەكانی خێرایی ئۆتۆبێڵەكە و ئاڕاستەكەی و گۆڕینی گێڕەكان بە خێرایی ئەنجام بدەن، ئەمەش دەرفەتی دۆخی هاژوشتنی لێهاتوویی بەكاربردنی سووتەمەنی و باشكردنی پڕۆسەی ئاڕاستەكردن و باشكردنی بەدەمەوەچوونی ئۆتۆمبێڵ بۆ دۆخە جیاوازەكانی هاژوشتن بە شێوەیەكی: "زیرەك" (Smart) و "ئابووری" (Eco) و "وەرزشی" (Sport) و "تایبەتمەند" (Custom) بۆ شوفێران دەڕەخسێنێ.

تەكنەلۆژیا و تایبەتمەندییەكان
پەیوەندیی نایاب و تایبەتەمەندیی فرەیی سیستەمی زانیارییەكان و خۆشی و كاتبەسەربردن
چەپكێك تەكنیكی دڵنیایی و پەیوەندیكردن و زانیاری و كاتبەسەربردن، كە لە ئۆتۆمبێلی K5دا هەن، وایان كردووە ئۆتۆمبێڵەكە لە ڕووی تەكنەلۆژییەوە زۆر پێشكەوتوو بێت، كۆمەڵێك تایبەتمەندیی تێدا دیزاین كراوە، كە وایان كردووە هاژوشتنی ئۆتۆمبێڵەكە سەلامەتتر و بێ كێشەتر بێت، هەروەها بەكارهێنانیشی زۆر ئاسان بێت.
سیستەمی دەنگی لە K5 دەرفەتی ئەوە بە شوفێران دەدات كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەكار بێنن، لەوانەش پلەی گەرمی، پەنجەرەی كارەبایی، ساردكردنەوەی تایەی ئۆتۆمبێڵ و كوشینەكان و جامی دواوە، سیستەمی دەنگ، ئەم زیادكراوانەش دەرفەتی ئەوە بۆ شوفێرانی K5 دەڕەخسێنێ دەستیان لەسەر سوكان بێت و چاویان لەسەر ڕێگای بەردەمیان بێت و كارەكانیان بكەن.
ناوەوەی كابینەكەی سیستەمی زانیاری و كاتبەسەربردنی بە ئارەزووی خۆت و بە شاشەیەكی لەمسی بە پێوانەی 10،25 ئینج، سیستەمی دەریاگەڕیی دەنگی و بینینی بۆ زیاد كراوە، لەپاڵ پێوەری ژمارەیی زۆر ورد و نوێ لە كیا بە پێوانەی 12.3 ئینج، كە زۆر بە ڕوونی زانیاری بۆ شوفێر دەستەبەر دەكەن.
هەروەها ئۆتۆمبێڵی K5 شاشەیەكی بە پێوانەی 8.0 ئینج لە پێشەوە هەیە، كە زانیاریی هاژوشتن بە شێوەی تیشك لەسەر تابلۆیەكی شوشەیی بچووك دەردەخات و دەكەوێتە ئاستی چاوی شوفێر، ئەم سیستەمی هۆشدارییە تەكنیكەكانی یاریدەدەری شوفێر و خێرایی ئۆتۆمبێڵ و ڕێنماییەكانی دەریاگەڕی لە لایەكی تر نیشان دەدات.
ئۆتۆمبێڵی K5 سیستەمێكی دەنگیی كەناری تێدایە كە لە 12 سپیكەری "بۆز" (BOSE®️) پێكهاتووە و ئەزموونێكی دڵگەرمانەی بیستنی مۆسیقات پێ دەبەخشێ لە ناو ئۆتۆمبێڵەكە. هەروەها تایبەتمەندیی "دەنگی سروشت" لە هەندێ بازاڕی دیاریكراو هەیە و دەرفەت بۆ سەنشینان دەڕەخسێنێ كۆمەڵێك دەنگی سروشتی هەڵبژێرن، كە بە هۆیەوە هەست بە حەسانەوەی دەكەن.

دڵنیایی
سیستەمە پێشكەوتووەكانی یارمەتیدانی شوفێر لەگەڵ سیستەمی "یارمەتیدانی زیرەك بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ لە گۆشەكان و لە دوورەوە"
ئۆتۆمبێڵی K5 كۆمەڵێك سیستەمی دڵنیایی و چالاكی یارمەتیدەری شوفێری تێدایە، كە سەرنشینانی ئۆتۆمبێڵەكە و كەسانی دیكەش لەسەر ڕێگاكان لە هەموو گەشتێك دەپارێزێت، سیستەمە پێشكەوتووەكانی یارمەتیدانی شوفێر (ADAS) یارمەتیدەرن بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان و ئەو فشارانەی بۆ شوفێر دروست دەبن.
بەگوێرەی وڵات و مواسەفاتەكانی ئۆتۆمبێڵەكە، سیستەمە پێشكەوتووەكانی یارمەتیدانی شوفێر لە K5ی نوێ، سیستەمی "ئاگاداركردنەوەی پێكدادان لە پێشەوە" (FCA)، "چاودێریی بینینی خاڵی كوێری" (BVM)، "چاودێری بینینی كەنارەكان" (SVM)، "ئاگاداركردنەوە لە پێكدادانی خاڵی كوێری" (BCA)، "جێگیركردنی خێرایی زیرەك" (SCC) یان "جێگیركردنی خێرایی زیرەكی پاڵپشت بە سیستەمی دەریاگەڕی" (NSCC)، "یارمەتیدان لە پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن" (LFA)، "ئاگاداركردنەوەی شوفێر" (DAW)، "یارمەتیدەری هاژوشتن لە ڕێگا خێراكان" (HDA) لە ئۆتۆمبێڵەكەدا هەن.
"ئاستی دووەم"ی تەكنەلۆژیای هاژوشتنی خودی لە كیا ئەمانە كۆنتڕۆڵ دەكات، "یارمەتیدان لە پاراستنی ڕێڕەوی ڕۆیشتن" (LFA)، بە ئاڕاستەی ئۆتۆمبێڵەكە و بەگوێرەی جووڵانەوەی ئۆتۆمبێڵەكانی دیكەی پێشی، هەروەها ئەم سیستەمە كامێرای چاودێریكردنی هێماكانی ڕێگا و پاراستنی شوێنگەی ئۆتۆمبێڵی K5 لە ناوەندی ڕێڕەوی ڕۆیشتن هەیە.
سەرەڕای ئەمە، ئۆتۆمبێڵی K5 سیستەمی "چاودێری بینینی لەدواوە" (RVM) و "دووركەوتنەوە لە پێكدادان لە كاتی پارككردنی ئۆتۆمبێڵ لە دواوە" (PCA) و "یارمەتیدەری خۆلادان لە پێكدادان بە ئۆتۆمبێڵ لە دواوە" (RCCA)ی هەیە.
ئۆتۆمبێڵی K5 یەكەم ئۆتۆمبێڵی كیایە، كە سیستەمی "یارمەتیدانی زیرەك بۆ پارككردنی ئۆتۆمبێڵ لە دوورەوە"(RSPA)ی تێدایە، كە بە هۆیەوە شوفێران دەتوانن بەشێوەیەكی خودی لە دوورەوە جووڵە بە ئۆتۆمبێڵەكانیان بكەن بۆ دەرچوون لە شوێنەكانی ڕاوەستانی ئۆتۆمبێڵ لە پێشەوە و لە دواوە، بە بەكارهێنانی سویجی ئۆتۆمبێڵەكە، ئەم سیستەمە بۆ ئەوە دروست كراوە كە چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوە لە شوێنە بەرتەسكەكان ئاسان بێت، یانیش لەو كاتانەی كە ئۆتۆمبێڵێكی دیكە لەوێ وەستاوە و ڕێگری لەوە دەكات كە شوفێر بگاتە دەرگاكە.
ئۆتۆمبێڵی K5 نۆ ئێڕ باگی هەیە، لەگەڵ كۆمەڵێك سیستەمی ئەلیكتڕۆنیی پاراستنی ئۆتۆمبێڵ، هەموو جۆرەكانی ئۆتۆمبێڵی K5 سیستەمی "كۆنتڕۆڵكردنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ" (VSM) و "كۆنتڕۆڵی ئەلیكتڕۆنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێڵ"ی كیایان هەیە، ئەم دوو سیستەمەش یارمەتیدەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئۆتۆمبێڵ لە كاتی بەكارهێنانی برێك و لێژبوونەوە لە گۆشەكاندا.
-كۆتایی-

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كیا موتورز:
كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە. بە چاودێری سەرەكی پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا و هاوبەشی ئۆتۆمبێڵە فەرمییەكانی فیفا – دەستەی كارگێڕیی جامی جیهانیی تۆپی پێ- و هاوبەشی فەرمیی جامی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی "UEFA" 2019" دادەنرێ، كە گەورەترین كێبڕكێی تۆپی پێی پیشەییە لە جیهاندا، دروشم و ماركەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز بە (توانای سورپرایزكردن) بەناوبانگە، چونكە كۆمپانیاكە دەتوانێ بە پێشكەشكردنی توانا و شارەزایی سەرسووڕهێنەر و نایاب و وەرگیراو لە واقیعی داهێنان، كە بەدەرە لە هەموو پێشبینییەكان، سورپرایز بۆ جیهان بكات.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و بەرهەمەكانی، سەردانی ماڵپەڕی تایبەت بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی جیهانیی بكەن:
www.kianewscenter.com

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای نیم:
كۆمپانیای (كیا نیم) (www.kiairaqnim.com) لە ساڵی 2010 دامەزراوە، تایبەتە بە دابەشكردن و خزمەتگوزاریی بەرهەمەكانی كیای جیهانی، كە لە كارگەكانی كیا مۆتۆرز لە كۆریا و كارگەكانی دیكەی هەمان كۆمپانیا لە جیهانەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق. بنكەكانی كیا نیم بەسەر شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ دابەش بوونە و بەرزترین ئاستی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن، پێشكەشی ئۆتۆمبێڵەكانی كیا دەكەن، ئەویش لە ڕێگای كارمەند و شارەزایانی ناوەخۆ، كە لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانییەوە ڕاهێنراون و هەمیشە لەگەڵیان لە پەیوەندیدیان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی كڕیارانی ئۆتۆمبێڵی كیا بكەن. كۆمپانیای نیم، پۆلێنی پلاتینیۆمی لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرزی جیهانی بەدەستهێناوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی پۆلێنكردنە.
كۆمپانیای نیم لە ڕێگای ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی ناوەخۆوە، پاڵپشتی كۆمەڵگای ناوەخۆ دەكات، لەڕووی بابەتەكانی وەكو ڕاهێنانی پیشەیی و سەلامەتیی ڕێگا و بوارەكانی ژینگە و وەرزش، پەیوەندیشی لەگەڵ ئەو دامەزراوە حكوومی و ناوەخۆییانە هەیە كە گرنگی بەم لایەنانە دەدەن.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.