Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:24

گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌ گوندێکی سه‌ر به‌ شاره‌دێی ڕوڤیا کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

له‌ گوندی یه‌كماڵه‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی ڕوڤیا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵان به‌ ناوی "ی،ح" به‌ فیشه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ عه‌مید سه‌عدی به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه‌ كرده‌وه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ پێشتر نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه‌ و به‌ فیشه‌ك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

 گوتیشی: تیمه‌كانمان دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌رمه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی دهۆك گواستووه‌ته‌وه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕێكخراوه‌ و تا ئێستاش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ هیچ كه‌س سكاڵای نه‌بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.