د. ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگهیاند: كۆڕۆنا مەترسیدارە ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ڕوویدا ئەگەر هاوڵاتیان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش.
ڕاشیگهیاند: لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆڕۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنور و شوێنێک.
دهشڵێت: تکایە هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆتان باش بپارێزن و ئەم نەخۆشیە بە هەندی وەربگرن.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی 2020/9/4
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.