Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 14:25

سه‌رۆکی حکومەتی هەرێم بوودجه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ قه‌زای سۆران ته‌رخان ده‌کات

کوردستان TV
100%

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەیەکی تایبەت بۆ قەزای سۆران ڕەزامەندی لەسەر درا.

لە بەردەوامی پاڵپشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە فەرمانی (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی (331,200,000) سێ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار درا بۆ دروستکردن و دابینکردنی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لە قەزای سۆران وەکو بەشێک لە پێداویستیە گرنگەکانی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەری نەخۆشانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 4 ئۆکتۆبەر 2020

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.