Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:06

دکتۆر ئاراس خۆشناو : عێراق لە بەر هەڕەشەی گەردەلوولەیەکی ئابووری خراپ دایە .

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشدار بوون لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە دۆخی دارایی و ئابووری عێراق د. ئـاراس قـادر خۆشناو ـ سەرۆکی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کـوردستان رایگەیاند كە هەموو ئاماژەكان وا دیار دەخەن كە بارودۆخی دارایی عێراق مەترسیدارە ، عێراق لە بەر هەڕەشەی گەردەلوولەیەكی ئابووری خراپ دایە . ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و دیاریكردنی بڕی نەوتی هەناردە كراو وای كردووە كە زیاتر مەترسییەكان دیارتر بن كە پێشتر داپۆشراوبن .

یەدەگی بانكی مەركەزی عێراقی هاتۆتە خوارەوە كە ئەمەش مەترسیدارە ، لە لایەكی دیكە سالی 2017 و 2018 و 2019 ، باشتر بوونێكی دارایی لە عێراق هەبوو ، بەڵام ساڵی 2020 بەهۆی پەتای كۆرۆناو و دابەزینی نرخی نەوت و هەرەس هێنانی زۆربەی ئابووری وڵاتان ، عێراقیش بە شێوەیەكی خێرا ئابوورییەكەی بەرەو هەرەس هێنان چوو ، چونكە لە بنەرەتدا ئابوورییەكی بەهێزی نەبوو .

ئەوەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەرێتەوە ، بوونی ژمارەیەكی زۆری كارمەندی حكومەت و دواتر گەراندنەوەی ژارەیەكی زۆری دیكە بۆ سەر كار ئەوە ئەوەندەی دیكە باری عێراقی لە رووی دارایی قورستر كرد پاشان ، هەروەها قەرزی نێودەوڵەتی كە ئێستا نزیكەی 134 ملیار دۆلارە و لەو ماوەیە بەرەو زیاتر دەچێت .

هەروەها عێراق وڵاتێكی ناسەقامگیری سیاسییە و هەروەها عێراق وڵاتێكی موئەسەساتی نیە . دەوڵەت دەبێ سیاسەتی ئابووری و دارایی و نەختینە ئەو سێ سیاسەتە دەبێ یەكتر تەواو بكەن كە ئەوە بە داخەوە لە عێراق وا نییە . تەنها 10%ی داهاتی خالە سنوورییەكان دێتە ناو بودجەی عێراق .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.