Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 12:14

د . مەیادە نەجار : ئەو گەندەلییەی کە لە عێراق بوونی هەیە بۆتە کەلتور

مەیادە نەجار : دوای جەژن شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشدار بوون لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە دۆخی دارایی و ئابووری عێراق د. مـەیادە نـەجـار ـ ئەندامی پەرلەمانی عـێـراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگەیاند بارودۆخی ئابووری و ژێرخانی ئابووری عێراق رووخاوە ، 17 ساڵە سەركردەكانی عێراق نەوتیان فرۆشتیە و تەنها مووچەی فەرمانبەرانیان داوە ، هیچ پێشكەوتنێك رووینەداوە لەو عێراق لە هەموو سێكتەرەكانی ژیان . لە گەڵ ئەو بارودۆخەی ئێستا وای كرد یەدەگی عێراق بەرەو دابەزینێكی زۆر مەترسیدار .

ئێستاش تۆپەكەیان خستۆیە یاریگای پەرلەمانی عێراقەوە كە رەزامەندی بدات لەوەی عێراق جارێكی تر پەنا بۆ قەرز ببات بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات . ئەو گەندەلێییەی كە لە عێراق بوونی هەیە بۆتە كەلتورێك . نەتوانراوە ئەو گەندەڵیانە كۆنترۆڵ بكرێت ، ئەو دەروازە سنوورییانە دوای كاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆ لە ژێر دەستی حكومەتی عێراق نامینێت بەڵكو دەكەوێتە ژێر دەستی چەكداران و میلیشیاكان .

دەروازە سنوورییەكان لە هەرێمی كوردستان ئەلیكترۆنییە و هەموو كارەكان یاساییە .

دەزانرێت چ دەچێتە ناوەوەو چی رەوانەی دەرەوە دەكرێت . 6 ملیۆن كارمەندی حكومەت هەیە لە عێراق ، هەندێكیش دەڵێن 4 ملیۆن كارمەند هەیە ، ئەوە مانای ئەوە دەدات كە تا ئێستا نازانن چەند كارمەند لەو وڵاتە هەیە كە بەشێك لەو كارمەندانە لە نێوان 3 تا 6 مووچە وەردەگرن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.