Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:19

هاووڵاتییەکى ته‌مه‌ن 79 ساڵان له‌ قه‌ڵادزێ خۆی خنکاند

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ع . م . ئـ ) لەدایک بووی ساڵی 1941 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە ماڵی خۆیاندا بە پەت خۆی خنکاندووە.

ڕاشیگه‌یاند: بەوتەی کەسوکارەکەی کێشەیان لەگەڵ کەسدا نیە و هۆکارەکەشی نەزانراوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.