رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی قەزای چەمچەماڵ دەرکرد.
سامی جەلال، بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ، دواى 48 کاتژمێر له سەردانى شاندى وەزارەتی ناوخۆ بۆ قەزای چەمچەماڵ، ز وەزیرى ناوخۆ ژمارەیەک بڕیاری لە بەرژەوەندی قەزای چەمچەماڵ دەرکرد.
بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بە بڕیارەکانی وەزیری ناوخۆ دهكات و رایدهگهێنێت بریارهكان بریتین لە (کردنەوەی نووسینگەى نەهێشتنی تاوان لە چەمچەماڵ، کردنەوەی بنکەی پۆلیسی شارەوانی لە چەمچەماڵ، هێنانەکایەی بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی و بەستنەوەی بنکەکانی ناحیەکان بەو بەشەوە، لەگەڵ خەرجکردنی بڕی 49 ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی باڵەخانەی نووسینگەی پاسپۆرتی چەمچەماڵ).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.