له‌مانگی رابردوودا، لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاتر له (300) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوی به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبردوه.
قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه كه به‌پێی راپۆرتی مانگانه، لیژنه‌ی له‌ناوبردن ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی كردوه، هاتوه: به‌هۆی نه‌شیاوی بۆخواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌مانگی ئه‌یلول(9) ده‌ستیان به‌سه‌ر (300) تۆن و (580) كیلۆگرام كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن لیژنه‌كه له‌راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نییانه‌ی رونكردوه‌ته‌و كه‌له (9.1 تا 2020.9.30 ) له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ئاسایشی ئابورییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه پێكهاتون له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی (برنج، هێلكه، ماست په‌نیر، خامه، دۆ، شیر، جپس، شه‌ربه‌ت، گۆشتی ئاژه‌ڵ، پسكیت، رۆنی به‌رواری ئێرانی، خواردنه‌وه گازییه‌كان و نه‌سته‌له ) پاككه‌ره‌وه‌كان (تایت، سابون، شامپۆ، سابون) هه‌روه‌ها: بڕیكی زۆر مه‌وادی جوانكاری كه پێكهاتون له (ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆره‌ها بۆنی ناوماڵ، موعه‌ته‌ری جلوبه‌رگ).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون، سه‌رجه‌می ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌یان له‌ناوبردوه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.