لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە بۆ 45 رۆژ رایدهگهێنێت حكومەت دەیەوێت بابەتی مووچە و دواكەوتنی فڕێبداتە گۆڕەپانی پەڕلەمانەوە و لەسەر ئەستۆی خۆی لاببات.
لهراگهیاندراوهكهی لێژنهى لەكاتێكدا چاوەڕوان بوون حكومەت و وەزارەتی دارایی ماددەكانی یاسای قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی، كە لە 24-6-2020 دا لەلایەن پەڕلەمانەوە پەسەندكرا جێبەجێ بكات، لە ماوەی 60 ڕۆژیشدا پلانی چاكسازی ئابوری و دارایی پێشكەش بە پەرلەمان بكات، بەڵام پڕۆژە یاساكە وەك سنورداركردن لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نیشاندراوە.
ئاماژه بهوهش دهكهن بەردەوامبوون لەسەر قەرزكردن بە تەنها دەبێتە هۆی مایەپوچبوونی وڵات لە ماوەی 6 مانگدا و ئەوەش بەمزوانە دەبێتە هۆی ڕوخانی وڵات".
راشیدهگهیهنن حكومەت دەیەوێت فشار لەسەر پەرلەمان دروست بكات و پێمان بڵێت، بێ ڕەزامەندی لەسەر یاسای قەرزكردن مووچە نییە.
لێژنهى دارایی لهپهرلهمانی عێراق لهكۆتایدا رایگهیاندووه كه بابەتی مووچە لە ئەستۆی پەرلەمانی عێراق نییە، بەڵكو ئەركی حكومەتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.