ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٣٥ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٤١ هه‌زار و ٨٢٤ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٥ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار و ٦٥٠ كه‌س، ٢٦ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار و ٢٧٣ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و حەوت ملیۆن و ٧٢٩ هەزار و ٥٥٣ کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، حەوت ملیۆن و ٦٣٦ هه‌زار و ٩١٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢١٤ هەزار و ٦١١ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.
دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكە تیایاندا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هیندستان شەش ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٨١٥ حاڵه‌ت، بەڕازیل چوار ملیۆن و ٩١٥ هەزار و ٢٨٩ حاڵه‌ت، رووسیا یەک ملیۆن و ٢١٥ هەزار و یەک حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٨٥٥ هەزار و ٥٢ حاڵه‌ت، پێرو ٨٢٨ هەزار و ١٦٩ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٨١٠ هەزار و ٨٠٧ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٧٩٨ هەزار ٤٨٦ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٦١ هەزار و ٦٦٥ حاڵه‌ت، کۆماری باشووری ئەفریقا ٦٨١ هەزار و ٢٨٩ حاڵه‌ت، فەڕەنسا ٦١٩ هەزار و ١٩٠ حاڵه‌ت، بەریتانیا ٥٠٢ هەزار و ٩٧٨ حاڵه‌ت، ئێران ٤٧١ هەزار و ٧٧٢ حاڵه‌ت، چیلی ٤٧٠ هەزار و ١٧٩ حاڵه‌ت، عێراق ٣٧٩ هەزار و ١٤١ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٦٨ هەزار و ٦٩٠ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٣٦ هەزار و ٣٨٧ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٢٥ هەزار و ٣٢٩ حاڵه‌ت، توركیا ٣٢٤ هەزار و ٤٤٣ حاڵه‌ت، فلیپین ٣٢٢ هەزار ٤٩٧ حاڵه‌ت، پاكستان ٣١٤ هەزار و ٦١٦ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٣٠٣ هەزار و ٤٩٨ حاڵه‌ت و ئەڵمانیا ٣٠١ هەزار و ٥٧١ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٤٦ هه‌زار و ٣٧٥ حاڵه‌ت، هیندستان ١٠٢ هه‌زار و ٧١٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٩ هه‌زار و ٨٨ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤٢ هه‌زار و ٣٥٠ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٩٨٦ حاڵه‌ت، پێرو ٣٢ هه‌زار و ٧٤٢ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣٢ هه‌زار و ٢٣٠ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٣٢ هه‌زار و ٨٦ حاڵه‌ت، ئێران ٢٦ هەزار و ٩٥٧ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٦ هه‌زار و ٧١٢ حاڵه‌ت، رووسیا ٢١ هه‌زار و ٣٥٨ حاڵه‌ت، ئەرجەنتین ٢١ هەزار و ١٨ حاڵەت، كۆماری باشووری ئەفریقا ١٦ هه‌زار و ٩٧٦ حاڵه‌ت، چیلی ١٢ هه‌زار و ٩٧٩ حاڵه‌ت، ئیکوادۆر ١١ هەزار و ٦٤٧ حاڵەت، ئیندۆنێزیا ١١ هەزار و ١٥١ حاڵەت و بەلجیکا ١٠ هەزار و ٦٤ حاڵەت''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.