بەندکراوێکی سیاسی راگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە وهك ناڕەزایەتییهك بهرانبهر ناڕوونی چارەنووسی مانی لە خواردن گرت و لێوهكانی دوورییهوه.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه دوێنێ یەکشەممە 4 ى 10 ی 2020، عادل موکەڕەم، بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە وهك ناڕەزایەتیهك بهرانبهر بە 10 مانگ راگیرانی لە بەندیخانە بە بێ ئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە، لێوەکانی دوورییەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە.
راشیدهگهیهنن كه عادل موکەڕەم، تەمەن 30 ساڵ و خەڵکی ئورمیە، کۆتایی مانگی سەرماوەزی ساڵی رابردو لە سنووری شاری خۆی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە و بۆ ماوەی 20 رۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری خۆی لە ژێر لێپرسینەوە بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ئەو خۆی و دواجار بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.
ئاماژه بهوهش دهكات كه دانیشتنی دادگای عادل موکەڕەم، مانگێک پێش ئێستا لە لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بەڕێوەچوو و تۆمەتی "ئەندامەتی لە حزبێکی کوردستانی و چوونە دەرەوەی نایاسایی لە وڵات" خراوەتە پاڵی.
جێگای ئاماژەیە کە عادڵ موکەڕەم پێشتر ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و سەرەتای هاوینی 2019 چووەتە وڵاتی تورکیا و داوای پەنابەری کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.