Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:27

له‌دهۆک گۆڕانکاری لە قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک  رایده‌گه‌ێنێت  لە پارێزگای دھۆک ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن و پشکی یەکگرتووی ئیسلامی بوون و لێیان وەرگیراوەتەوە، کاندیدی شوێنگرەوەیان بۆ ئەنجومەن ڕەوانە دەکرێت و ئەنجومەنیش دەنگیان لەسەر دەدات و دواتر گۆڕانکاریی دیکە دەکرێت لە قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان.

مەسعوود سەرنی کارگێڕی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  راگه‌یاند ئێمە ڕێککەوتنی خۆمان لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی ھەڵوەشاندووەتەوە و  25پۆستمان پێ دابوون ھەموومان لێ وەرگرتوونەتەوە و کاندیدیشمان بۆ شوێنیان دیاری کردووە و بۆ پارێزگا ڕەوانە کراون، بۆ ئەوەی لە شوێنی ئەوان دابنرێن.

فەھیم عەبدوڵڵا حەمۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  راگه‌یاندووه‌ ئێمە پەلە دەکەین لەوەی کە پارێزگار ناوی کاندیدەکانمان بۆ ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی ئەو پۆستانەی پلەی تایبەتن بۆمان ڕەوانە بکات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین و ئەوانەی دیکەش پێویستیان بە فەرمانی وەزاری، یاخود فەرمانی ئیداری ھەیە، بۆیە چاوەڕێی گەیشتنی ناوەکانین و کە گەیشتن ئێمەش دەنگیان لەسەر دەدەین و پەسەند دەکرێت و دواتریش گۆڕانکاری لە پۆستەکانی دیکەی وەک قایمقام و ناحیەکان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.