Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:18

خولێک بۆ گروپە شاخەوانییەکانی دەڤەری سۆران سازکرا

لەلایەن راهێنەرانی شارەزاو تایبەتمەند بەشێوەی وانە وتنەوە و کرداری بوو
کوردستان TV
100%

فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان خولێکی بۆ گروپە شاخەوانییەکانی دەڤەری سۆران سازکرد.


فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان، لەگەڵ پابەند بوون بە رێنماییەکان خۆپارێزی، خولی بنەماکانی شاخەوانی لە هۆلی بۆنەکانی سۆران، بۆ گروپە شاخەوانییەکانی ناوچەکە ئەنجامدا.

خالس عەلی، بەرپرسی گروپی هاودیان بۆ شاخەوانی و ژینگە پارێزی، بە زاری كرمانجی رایگەیاند " لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان، لەگەڵ پابەند بوون بە رێنماییەکان، خولی بنەماکانی شاخەوانی لە هۆلی بۆنەکانی سۆران، بۆ تەواوی گروپەکانی شاخەوانی ناوچەکە و دەوروبەری بەڕێوەبرد، کە رۆژانە لەلایەن راهێنەرانی شارەزاو تایبەت مەند، بەشێوەی وانە وتنەوە و کرداری بوو".

گووتیشی " خولەکە دوو رۆژی یەکەم لە هۆڵی بوونەکانی سۆران، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 6 ی ئێوارە بەردەوام بوو، رۆژی سێیەم بەشێوەی کرداری لە ناوچە شاخاوییەکانی دەڤەرەکە بەڕێووەچوو.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.