به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆری خراپ‌دا گرت، له‌ناوی ده‌به‌ن.
به‌هار ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و ئه‌سپێ هه‌ڵهێنانه‌وه لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر سێ تۆن و (640) كیلۆگرام برنجی جۆراوجۆردا ده‌گرێت كه شاوی خواردن نییه، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه له له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساخیبكاتهوه.
وتیشی، به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی له شوێنی نه‌گونجاودا و له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا عه‌مبار ده‌كرێت و پێش به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی خراپ ده‌بن، له‌كاتی خواردنیاندا زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ها خۆراكیهكهیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی برنجه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.