Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:20

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌پێی راگه‌یاندراوێك كه‌به‌شێوه‌ی ئامار بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت  کۆی گشتیی قەرزەکانی سەر حکومەت بە قەرزی دەرەکی و ناوخۆ بریتییە لە 7 ملیار و 256 ملیۆن و 283 هەزار و 646 دۆلار، کە بە دینار دەکاتە 8 تریلیۆن و 576 ملیار و 927 ملیۆن و 269 هەزار و 824 دینار.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ کۆی گشتی پابەندییە داراییەکانی حکومەتیش بریتییە لە 8 ملیار و 337 ملیۆن و 989 هەزار و 532 دۆلار.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ کۆی گشتی پابەندی دارایی تایبەت بە پاشەکەوتی شایستەی دارایی مووچەخۆران و خانەنشینان بریتییە لە 8 ملیار و 966 ملیۆن و 156 هەزار و 514 دۆلار.
 
ده‌شڵێت بابەتی قەرزی هەردوو بانکی بازرگانیی عێراقی و بانکی کوردستانی نێوەدەوڵەتیش روونکراوەتەوە، کە 3 ملیار و 916 ملیۆن و 245 هەزار و 347 دۆلارە.
 
له‌كۆتایدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ کۆی گشتی ئەو قەرزانەی لەسەر حکومەتن و وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بریتییە لە 28 ملیار و 476 ملیۆن 675 هەزار و 39 دۆلار.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.