لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردهوه كهلهرۆژی 1 ى 10 ى 2020 چەند تۆمەتبارێک بەفێڵ هاوڵاتی (م. ع. ق) دەبەنە باخێک لەسنوری مێرگەپان پاش گەشتنیان هەڵدەستن بەبەستنەوەی هاوڵاتیەکەو یٔەشکەنجەدان و سوکایەتی کردن پێی و تاشینی سەری، بەشێوەیەک بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی 19 برینداری بەجەستەیەوە هەیە.
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت ، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە، هێزەکانمان توانیان هەرسێ تۆمەتبارەکە لەماوەی 12 کاتژمێردا دەستگیربکەن، بەناوەکانی (ب. ا. ص) و (س. ا. ص) و (ا. ا. ص) کە هەستاون بەیٔەنجامدانی یٔەم تاوانە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگهیاندووه كه لەیٔێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.