ئەمڕۆ دووشەممە 5ی10 ى 2020 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکوومەت و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 8ی ئاسایی خولی پایزهی ساڵی دووهم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی خۆی بهرێوهچوو
لەو دانیشتنەی پەرلەماندا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتێکی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ و جێی بایەخی رای گشتی کوردستان، لەوانە: (پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی، یاسای چاکسازی، پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیجییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و رێگاوبان و کارەبا، پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسیەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە).
پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
• دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەت، پەیوەندی و هەماهەنگیی بەهێز و پتەومان لەگەڵ هەموو دەسەڵاتەكان هەبووە كە كاریگەریی یٔەرێنی لەسەر جێبەجێكردنی باشتری كارنامەی كابینەی نۆیەم هەبووە.
• لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە، بەبێ موزایەدە، دەستمان بە پرۆسەی چاکسازی و ئاگادارکردنەوەی خەڵکی کوردستان لە وردەکارییەکانی پرۆسەکە کردووە.
• چاكسازی بەشێكی گرنگی كارنامەی كابینەی نۆیەمە و هەر لەسەرەتاوە زۆر بە جددی كارمان لەسەر كردووە، بەڵام پرۆسەیەكی بەردەوامە و بە شەو و رۆژێك تەواو نابێت، لە چەند یٔاستێكی جیاواز چاكسازیمان دەست پێكردووە كە دارایی و كارگێڕییە.
• كێشهی سهرهكی دهروازه سنوورییهكان، بوونی دیاردهی قاچاخچێتییه، بۆ یٔهو مهبهستهش لیژنهی تایبهتمان لهلایهن وهزارهتی ناوخۆ و ئهنجومهنی ئاسایش پێكهێناوه و به هاوكاری پهرلهمان ئهو پرسه چارهسهر دهكهین.
• حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهستی كردووه به جهردكردنی سهرجهم موڵكهكانی حكوومهت بۆ یٔهوهی ببنه سهرچاوهیهكی داهات بۆ حكوومهت و كهرتی گشتی و پێداچوونهوهیان بۆ بكرێت.
• كۆمپانیاكانی ئینتهرنێت و مۆبایل كه كارتهكان دهفرۆشن و خهڵكی كوردستان راستهوخۆ باجهكه دهدات، بۆیه پێویسته ئهو پارهیه له خزمهتی گشتی خهرج بکرێت، بۆیه كۆمپانیاكانی گهیاندن و پهیوهندی ناچار دهكرێن باج بدهن.
• تا ئێستا 49 كۆمپانیای بواری گهیاندن و پهیوهندیكردن و یٔینتهرنێت ئاگاداركراونهتهوه بۆ یٔهوهی باجهكانیان بدهن و 7 كۆمپانیاش دراونهته دادگا.
• حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ملیار دۆلار قەرز و پابەندیی دارایی لەسەرە، کە بەشێكی زۆری قەرزەكانیش لەسەر حكوومەتی فیدراڵە و بەهۆی نەناردنی بەشەبودجەوە، هیچ یەدەگێكی داراییمان لەبەردەستدا نییە.
• پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت دۆخێکی سەختی ئابووری لە جیهان و هەرێمی کوردستانیش دروستکردووە و نەناردنی بودجەی بەغدا دۆخەکەی سەختتر کرد.
• بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی یٔەو دۆخە داراییە، پلانمان بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات داناوە لە چوارچێوەی پرۆژەیاسای چاکسازیدا کە بەمزووانە رەوانەی پەرلەمانی دەکەن. بەپێی پلانەکە، ئامانجی حکوومەت هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتە.
• لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی داراییەوە هەوڵی حکوومەت دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران بووە، لە دەستبەکاربوونی یٔەم کابینەیەدا 12 مووچەمان داوە، تەنیا دوو مووچە دواکەوتووە بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم بۆ مانگەکانی پێنج، شەش و حەوت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
• بەهۆی کەمکردنەوەی تەمویلی مووچە لەلایەن بەغداوە بڕیارمان دا مووچە بەپێی توانای بەردەست دابەشبکەین و دوو مووچە بە رێژەی 79% دابەشبکەین
. دەشڵێت.
• ئەم دۆخە سەختە نەخوازراوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دروستی نەکردووە و تەنیا لە کوردستان نییە، دەبێ بەناچاری خۆمان لەگەڵ ئەم دۆخە بگونجێنین.
• بەداخەوە هەرێمی کوردستان خاوەنی هیچ یەدەگێکی دارایی نییە و تەنیا پشت بە داهاتی مانگانە دەبەستین، ئەمەش وادەکات رووبەڕووی کێشە ببینەوە لە هەر قەیرانێکی داراییدا.
• کابینەی نۆیەم بۆ دروستکردنی پەیوەندییەكی باش و بونیادنەر لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵیی عێراق کاری کردووە و لەم ڕوانگەیەوە، یەكەمین سەردانی فەرمیمان دوای دەستبەكاربوون، بۆ بەغدا بوو، كە مەبەستمان نیشاندانی نیازپاكی بوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
• ئاساییكردنەوەی دۆخی سەربازی و ئەمنیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و رێگەگرتن لە پرۆسەی تەعریب، كە بە داخەوە تائێستاش بە چڕی و بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بەردەوامە و ئەوەش جێی نیگەرانیی قووڵی ئێمەیە و هەرگیز قبوڵی ناکەین.
• حكوومەتی هەرێمی كوردستان رازی بووە لەسەر رادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكوومەتی عێراق تا لەڕێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت، ئەمەش لە یاسای بودجەی 2020 یٔاماژەی پێدراوە.
• حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی راگەیاندووە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام بە پێوەرێكی دادپەروەرانە. لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە رێككەوتنێك بە مەرجێك زیان بە ئابووریی هەرێمی كوردستان نەگەیەنێت.
• هیواخوازم هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ ئەو كەشە ئەرێنییە لە دەست نەدەین كە ئێستا لە ئارادایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور.
• كارمان كردووە بۆ نەھێشتنی رۆتین، لەپێناو باشتركردنی راییكردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان لە فەرمانگەكانی حكوومەت بە رێگەیەكی ئاسان و خێرا، ئەمە جیا لە بەستنەوەی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان بە سیستمی ئەلیكترۆنی كە یٔاسانكاری باشی كردووە لە بواری كۆكردنەوەی داھات و باشتركردنی كوالیتی كۆنتڕۆڵ.
• سوپاسی خەڵكی هەرێمی كوردستانی دەکەم بۆ تێگەیشتنیان بۆ ئەم دۆخە سەختەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، کە دڵنیام بە هاوكاریی و پشوودرێژیی یٔێوە، ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.
•پەرلەمانی كوردستان وەك دامەزراوەیەكی باڵای دەستووری هەمیشە جێی بایەخمان بووە
•لە سەرەتای دەستبەکاربوونمانەوە هەماهەنگی و پەیوەندیمان لەگەڵ پەرلەمان هەبووە
لەم کابینەیەدا زۆرترین وەزیرمان ناردووەتە پەرلەمان
•ویستوومانە راستییەكان بە خەڵكی خۆمان بڵێین دوور لە هەموو موزایەدەكردنێك
ئەركێكی سەختمان لە ئەستۆ گرتووە، چاوەڕوانیی زۆر لەم كابینەیە دەكرێت
•هەوڵدەدەین كابینهی نۆیهم لە ئاست چاوەڕوانییەكان بێت
دەبێت واقیعی بین و كۆسپ و تەگەرە كەڵەكەبووەكانیشمان لەبەرچاو بێت و تێپەڕاندنیان كاتی دەوێت
•لهم نزیكانە راپۆرتێكی تێروتەسەل لەبارەی پرۆسەی چاكسازی رەوانەی پەرلەمان دەكەین
•لە ساڵی 2019، چوار ملیار دۆلار خەرجی کۆمپانیاکانی بواری نەوت بووە
•کاردەکرێت بۆ کردنەوەی نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ و ئاکرێ
•گەورە کۆمپانیاکان ناچارکراون باج بدەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.