Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 15:40

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ تاوتوێکردنی داهاتی ئاو و گرفتەکانی بەردەمی بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی بەدواداچوون و گفتوگۆكردنی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو و ئەو پلانانەی بۆ دووبارە رێكخستنەوە و میكانیزمی نوێ بەشێوەیەك بارگرانی لەسەر هاوبەشانی ئاو دروست نەبێت و بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان لە پێدانی پارە و خوێندنەوەی پێوەری ئاو و چەند تەوەرێكی تری پەیوەست بە بواری ئاو، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ئەنجامدرا.

وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ئەمڕۆ دووشەممە 5/10/2020 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتی كۆبوونەوەكی كرد، كە تێیدا بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ بە وەكالەت، بەڕێوەبەری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكان، لەگەڵ كۆمپانیاكانی تایبەت بە كۆكردنەوەی داهاتی ئاو، ئامادەی بوون. 

راشیده‌گه‌یه‌نن ، چەند تەوەرێكی تایبەت بە داهاتی ئاو و پێوەری ئاو و گرفتەكان و میكانیزمی نوێ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، بەشێوەیەك كە هاووڵاتییان چەقی خزمەتگوزارییەكان بن، لەگەڵ ئەوەشدا جەختكرایەوە لەسەر ئەوەی دەبێت هاووڵاتییانیش پابەندبن بە پێدانی پارەی ئاو هەموو دوو مانگ جارێك و ئەوانەی پێوەریان نەبەستاوە، لە جۆری مۆڵەتپێدراو بیبەستن، سەبارەت بە سەرپێچییەكانیش، جەختكرایەوە لەسەر رێگریكردن لە هەر جۆرە سەرپێچییەك بۆ سەر هۆكارەكانی دابینكردنی ئاو و پێوەرەكان بە تایبەتی.


وه‌زاره‌تى شاره‌وانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، جەختی كردەوە دەبێت بە وردی چاودێری پرۆسەی كۆكردنەوەی داهاتی ئاو و بەستی پێوەر و چارەسەركردنی گرفتەكان بكرێت، بەشێوەیەك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییاندا بێت، چونكە كۆكردنەوەی داهاتی ئاو، كارێكە پێویستە جدێتی زیاتری تێدا بكرێت، لەبەر ئەوەی ئەو داهاتە راستەوخۆ بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێتەوە و بەشێكیشی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەڕوات و ئەمەش لە بەرژەوەندیی خودی هاووڵاتییانە. هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەختیش لەسەر كۆكردنەوەی پارەی ئاو بۆ هەر دوو مانگ جارێك كرایەوە، بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان دروست نەبێت لەكاتی كەڵەكەبوونی مانگەكان، كە زۆرجار بۆ ماوەی چەند مانگێكی زۆر پارە كۆناكرێتەوە و بەهۆیەوە گرفت لە پێدانی پارەی ئاو دروست دەبێت، هەورەها چارەسەركردنی هەڵەی خوێندنەوەی پێوەرەكان كە هاووڵاتییانیان ساردكردووەتەوە لە پێدانی ئەو كرێیە.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.