Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 18:34

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا خۆی کەرەنتین کرد

کوردستان TV
100%


سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیەن ئاشکرا کرد، بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی رۆژی سێشەممەدا کە دواتر دەرکەوتووە یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە تووشی کۆرۆنا بووە، بڕیاریداوە خۆی کەرەنتین بکات.


سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لێیەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەوەی ئاشکرا کرد، بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی رۆژی سێشەممەدا کە دواتر دەرکەوتووە یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە تووشی کۆرۆنا بووە، بڕیاریداوە خۆی کەرەنتین بکات.

ئورسولا ڤۆن دێر لێیەن ئەوەشی خستووەتەڕوو کە رۆژی پێنجشەممە پشکنینی کۆرۆنای کردووە و ئەنجامی پشکنینەکە نێگەتیڤ بووە و ئەمڕۆش دووبارە پشکنینی کردووە و چاوەڕوانی ئەنجامەکەیەتی.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا هیچ زانیارییەکیشی لەبارەی ئەو کەسەوە نەخستەڕوو کە تووشبووی کۆرۆنا بووە و بەشداری کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.