Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 18:01

سه‌رۆکی حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان: ساڵانە 300 ملیۆن دۆلارمان لە کەمکردنەوەی خەرجی کارەبا بۆ دەگەڕێتەوە

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی: ساڵانە 300 ملیۆن دۆلارمان لە کەمکردنەوەی خەرجی کارەبا بۆ دەگەڕێتەوە و لە تەمەنی کابینەکەدا،12 مووچەمان دابەشکردووە و تەنھا دوو مووچە نەدراوە، ئەویش بەھۆی بڕینی بوودجەی ھەرێمی کوردستان بوو لەلایەن بەغداوە.


سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگەیاند كه‌ حکوومەتی ھەرێم خاوەنی ھیچ یەدەگێکی دارایی نییە و پشت بەو داھاتە دەبەستێت کە مانگانە دەستی دەکەوێت، هەروەها راشیگه‌یاند كه‌ ئەمە ھۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە لە ھەموو قەیرانێکدا راستەوخۆ لێیان دەردەکەوێت.

مه‌سرور بارزانی لە میانی پێشکەشکردنی راپۆرتێک لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی‌ به‌ كۆی گشتی قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: كۆی گشتی قه‌رزه‌كانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له‌سه‌ر حكوومه‌ت بریتییه‌ له‌ حەوت ملیار و 256 ملیۆن و 283 هەزار دۆلار، هه‌روه‌ها کۆی گشتی قەرز و پابەندی دارایی حکوومەت تایبەت بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بریتییه‌ له‌ هەشت ملیار و 966 ملیۆن و 156هەزار دۆلار، هه‌روه‌ها بابه‌تی هه‌ردوو بانكی بازرگانی عێراقی و بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی بریتییه‌ له‌ سێ ملیار و916 ملیۆن و 245 هه‌زار و 347 دۆلاره‌‌ و به‌مه‌ش كۆی گشتی قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكوومه‌ت بریتییه‌ له‌ 28 ملیار و 476 ملیۆن و،675 هه‌زار و 39 دۆلاره.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند كه‌ ساڵانە 300ملیۆن دۆلاریان لە کەمکردنەوەی خەرجی کارەبا بۆ دەگەڕێتەوە و ئاماژه‌یشی به‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: لە تەمەنی کابینەکەدا، 12 مووچەمان دابەشکردووە و تەنھا دوو مووچە نەدراوە، ئەویش بەھۆی بڕینی بوودجەی ھەرێمی کوردستان بوو لەلایەن بەغداوە.

مه‌سرور بارزانی هەروەها ئاماژه‌ی به‌ دیارده‌ی ته‌عریبكردن له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرد و گوتی: بەردەوامی سیاسەتی تەعریبکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان جێگەی نیگەرانی قوڵی ئێمەیە و ھەمان سیاسەتی حکوومەتی بەعسە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھیچ شێوەیەک ئەم سیاسەتە قبوڵ ناکات، داوا لە حکوومەتی ناوەندی دەکەین بەزوویی رێگری لێبکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.