ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لهكۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا رایگەیاند بەغداد بەبڕیاری سیاسی پارەی كوردستانی نەناردووە
راشیدهگهێنێت لەساڵی 2004ەوە هەرێم هیچ كاتێك خۆی بەتەنها نەیتوانیوە مووچە دابەش بكات و كورتهێنانیش لەتوانای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدەرە.
وەزیری دارایی ئاماژهی بهوهش كرد كه هیچ یەدەگێكی دارایی نەختینەیان نییە و نەشیانتوانیوە قەرز بكەن بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و دهشڵێت عێراق بەبڕینی بودجەی كوردستان دۆخی دارایی خۆی پینە دەكات، كەسیشمان لەحكومەتی پشتیوان پێشنیاری دوو مانگ جارێك مووچە نەبووین.
ههروهها راشیگهیاند كه ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی هەرێمی كوردستان دروست بووە، لە توانای حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەبووە پڕی بكاتەوە و كورتهێنانێك هەبووە. وەك چۆن لە كابینەكانی پێشوەوە 27 ملیار دۆلار قەرز و پابەندی ماوەتەوە و كەوتۆتەوە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە
وهزیری دارایی لهبارهی دابهشكردنی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان و ڵێبڕینی 21% و %18 رایگهیاند ئەمە پەیوەندی بەو سیاسەتەوە هەیە كە خەرجیی خۆمانمان كەم كردۆتەوە تا ڕێژەی پارە بۆ مووچە زیاد بكەین ، ئەگینا دۆخی ئێمە لە سایەی چاكسازی نەبێت، بەم پەلەپروزێیە ناكرێت ، حكوومەتی ئێمە بەرنامەیەكی بۆ چوار ساڵ پێشكەش كردووە، لە مانگی یەكەم و دووەمەوە دەپرسن چیتان كرد، دەبێ چوار ساڵەكە لەسەرمان بوەستن تا بتوانین لەسەری كار بكەین
ههروهها راشیگهیاند كه چەند بژارەیەكمان لەبەردەستدا بوو پێشتریش ناردمە بەردەستتان، ئێمە پێشنیازێك هەبوو دوو مانگ جارێك مووچە بدەین كە دەیكردە 50%كەسمان بەوە ڕازی نەبووین خۆمان كورتهێنانمان35% بوو. ئەگەر هێزەكانی حەفتا و هەشتا و وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش و ئەوانەشمان جێبەجێ نەكردایە، كورتهێنانەكە دەبووە 41%، بڕیارماندا پارەیەك قەرز بكەین و كورتهێنانەكە ببێتە 21
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.