پۆلیسی هەولێر، هاووڵاتییەكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردو دەستیشی بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت.
له راگهیهندراوێكی بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێردا هاتووه، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، دوای كۆكردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، کەسێکیان بە ناوی (د.ع.م) بە تۆمەتی هەڵگرتن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەر و هەروەها كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دوو چەقۆی لابوو و دەستیان بەسەردا گیرا.
هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشی لە جۆری (مازدا پیکاب)دا گیرا و تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و رووبەڕووی دادگا كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.