Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:20

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و پارێزگاری هه‌ولێر پڕۆژەکانی ڕێگاوبانیان لە قەزای چۆمان به‌سه‌رکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ دووشەممە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەیاوەری فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی وەزارەتیان لە سنوری قەزای چۆمان بەسەرکردەوە.

دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دانا عەبدولکەریم رایگەیاند؛ ھاتوین بۆ ئەوەی لەنزیکەوە لە چۆنێتی بەرێوەچوونی پڕۆژەکان ئاگادار بین، کە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانی سنورەکە تەرخانکراوە، لەگەڵ ھەندێ خزمەتگوزاری تر کە لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بۆ سنورەکە دابینکراوە.

ھاوکات سوپاسی تیمەکانی وەزارەتی کرد بۆ کارکردنیان لە پڕۆژەکەو گوتیشی: ئیشی باش لە پڕۆژەکەدا دەکرێت و ھیوادارین پێش ئەوەی بگەینە وەرزی سەختی زستان بەشی سەرەکی پڕۆژەکە تەواو بێت و بەھاوکاری ھەموان خزمەتی ھاوڵاتیان بکەین.

لەوەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە دووسایدی حاجی ئۆمەران چۆمان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی؛ داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دابینکردنی بودجەیەکی پێویست و بەمزووانەش کۆبوونەوەیەک لەوبارەیەوە دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆژەکە دەست بەکارکردن بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ساڵانە رێگاوبانەکان کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ بکرێت و ئەمەش بەشێکە لەخزمەتکردن بەھاوڵاتیان.

ھاوکات سەبارەت بە رێگاوبانەکانی ناوچەی برادۆست، گوتی: گرێبەستی نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی برادۆست لە وەزارەت ئیمزاکراوەو لەم ھەفتەیەوە پڕۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لای خۆشیەوە پارێزگاری ھەولێر وێڕای ئاماژەدان بەگرنگی و بایەخی رێگای چۆمان حاجی ئۆمەران، سوپاسی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی کرد بۆ کارەکانی وەزارەتەکەیان و ھەروەھا سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ دابینکردنی بودجەی پڕۆژەکەو نۆژەنکردنەوەی رێگاکە.

لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا لەبارەی دووسایدی چۆمان حاجی ئۆمەران، ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەھەوڵداین بۆ ئەوەی بەپێی توانای دارایی حکومەت بتوانین لە ئایندەیەکی نزیکدا تەرخانکراوی بودجەی پڕۆژەکە دابین بکەین و کارکردن دەستپێبکرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.