Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:23

مه‌سرور بارزانی: له‌ ئێستادا له‌ فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت هیچ جۆره‌ ئاسه‌وارێکی دوو ئیداره‌یی نه‌ماوه‌

کوردستان TV
#7
100%

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند:  هه‌موو لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت پێكه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین، له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌ماوه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه‌ په‌رۆشی ئه‌وه‌ین كه‌ ئه‌و ئاسه‌واره‌ نه‌مێنێت، گوتیشی، نامانه‌وێت هه‌نگاوی به‌په‌له‌ بهاوێژین كه‌ كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت و له‌ كاتێكی زوودا ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌واره‌ نه‌مێنێت.

سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت هیچ جۆره‌ ئاسه‌وارێكی دوو ئیداره‌یی نه‌ماوه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت پێكه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.