Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 20:22

د. بەشیر حەداد: حکومەتی هەرێم و ناوەند له‌ گفتوگۆدان بۆ چارەسەری پرسی تەعریب و هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی کورد

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند:  بۆ چارەسەری پرسی تەعریب و هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی کورد، هه‌ردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند، لەرێگەی لیژینە پەیوەندیدارەکان لەگفتوگۆدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
 
دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان تیڤی رایگەیاند، لەئێستادا عێراق بەدۆخێکی سەختی ئابووری و سیاسی و ئەمنی دا تێپەر دەبێت ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی عێراق،  بۆیە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەموو هەولێکی خستۆتەگەر بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی هاتۆتە پێشەوە.

لەلایەکی دیكه‌شه‌وه‌ سەبارەت بەبارودۆخی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پرسی تەعریبکردن و هەڵکوتانە سەر زەوی و ماڵەکوردەکان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بۆ ئەم پرسە بانگهێشتی هەریەک لە وەزیری بەرگری و ناوخۆی عێراق و لایەنی پەیوەندیدار بەم پرسە لەپەرلەمانی عێراق کراوە.

هاوکات گفتۆگۆ کراوە لەبارەی دۆزینەوەی میکانیزمیکی گونجاو بۆ چارەسەری پرسی تەعریب و هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی کورد، بۆهەمان مەبەست جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەینێت، لە ئەگەری بەردەوامی ئەم دۆخە دەرئه‌نجامی نەرێنی لێ دەکەوێتەوە و رەنگە لە کۆنترۆڵ دەربچێت، ئەوەی جێگای دڵخۆشیە لەئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند لەرێگەی لیژینە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەم پرسە لەگفتوگۆ دان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.