Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:38

پرسەنامەیه‌ک له‌ مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ کۆچی دوایی (مەحمود فتاح ئەحمەد)

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆى ئاراستەی خانەواده و كەسوكار و بنەماڵەی كەسایەتی تێكۆشەر و سەرۆكی پارتی رزگاری كورد لە لوبنان (مەحمود فەتاح ئەحمەد) ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی مەكتەبی سیاسی پارتی بۆ كۆچی دوایی (مەحمود فتاح ئەحمەد)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی تێكۆشەر و سەرۆكی پارتی رزگاری كورد لە لوبنان(مەحمود فەتاح ئەحمەد)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و هەڤاڵان لە پارتی رزگاری دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمیان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(مەحمود فەتاح) كەسایەتیەكی ناسراو و نیشتیمانپەروەر بوو لەو پێناوەشەدا دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت دۆزی رەوای گەلی كورد بەردەوام بوو، لەدەستدانی زیانێكی گەورەبوو. هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادەکەی و لە خە م و خەفەتیان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین ھەموولایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت... انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

٥ـی١٠ـی٢٠٢٠

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.