پهرلهمانتارێكی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان نووسینێكی بڵاوكردهوه.
مەسعود حەیدەر لە هەژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نووسیوویهتی: دانیشتنى ئەمڕۆی پەلەمانی کوردستان کە بەڕێزان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیرەکان زۆر راشکاوانەو ئازایانە دۆخی ھەرێمیان بۆ پەرلەمانتارە بەڕێزەکان و رای گشتی روون کردەوە.
دهشڵێت: ھەنگاوێکی گرنگ و مێژوویە لە پرۆسەی دیموکراتی و پەرلەمانی و حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان و زەمینەی لێکگەیشتی زیاتر دەڕەخسێنێت لە نێوان لایەنە سیاسێکان بۆ رەچاوکردنی بەرژەوەندێ نیشتمانێکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ئاراستەیەک کە خزمەت بە خەلکی کوردستان بکات.
مایەی خۆشحاڵیە کە بینیمان حکومەت و پەرلەمان خەمی خاک و خەڵکی ئەم ووڵاتەیانە سەرەڕای ئەوەی لە گۆشەنیگای جیاوازەوە تەماشای بابەتەکان دەکەن و ئەولەویەت لای ھەمووان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.