سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: پەیوەندی بەهێزمان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان یارمەتیدەر بووە بۆ باشترکردن و جێبەجێکردنی ئەجیندای کابینەکەمان.
ئەمشەو مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان توویتێکی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، پەیوەندی بەهێزمان لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان یارمەتیدەر بووە بۆ باشترکردن و جێبەجێکردنی ئەجیندای کابینەکەمان.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختیشیکردووەتەوە لە سەرەتاوە جەختمان لە ڕۆڵی کاریگەری پەرلەمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی چاودێری کارەکانی حکوومەت بکات.
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی زیاتر لە 10 كاتژمێری بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی و د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و ئامانج رەحیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئەنجامدا و تیایدا وەڵامی سەرنج و تێبینی و رەخنە و پرسیارەكانی پەرلەمانتارانیان دایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.