Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:27

په‌لاماره‌که‌ی ئه‌مشه‌وی داعش کوژران و برینداربوونی پێنج پۆلیسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش، پۆلیسی فیدراڵی هاونبارنكرد و له‌ ئه‌نجامدا پێنج پۆلیس بوونه‌ قوربانی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی كه‌ركووك راگەیاند: ئەمشەو 2020/10/5  لە گوندی بە گارە سەر بە شارۆچكه‌ی حەویجەی سه‌ر به‌ پارێزگای کەرکووك داعش له‌ سێ قۆڵیه‌وه‌ پەلاماری پۆلیسی فیدراڵی دا و شەڕێکی قورس لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و داعش روویدا،  بە هۆیەوە دوو پۆلیس كوژران و سێ پۆلیسی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی گوتیشی: چەكدارانی داعش لەسنووری قەزای حەویجە هێرشیان كردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و شەڕو پێكدادان لەنێوانیان روویداوه‌و یه‌كه‌مجار داعش به‌ هاوه‌ن هێرشی كردۆته‌ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیسی كه‌ركووك، لە کەرکووکەوە ھێزی پشتیوانی بەرەو حەویجە بەرێکەوتوون.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.