Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:31

به‌وێنه‌ .. تره‌مپ گه‌ڕایه‌وه‌ نێو کۆشکی سپی

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نه‌خۆشخانه‌ی واڵته‌ر رید-ی سه‌ربازی به‌جێهشت و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ نێو كۆشكی سپی .

دوێنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌جێده‌هێڵێت، به‌ڵام فڕۆكه‌كه‌ی كه‌مێك دواكه‌وت.

شایانی باسه‌ ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ گه‌یشته‌ نێو كۆشكی سپی، ده‌مامكه‌ی هێنایه‌ خواره‌وه‌و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ تووشبوونی خۆی به‌ كۆرۆنا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی واڵته‌ر ریدی سه‌ربازی كرا.

11443377

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.