Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:28

5 که‌سی دیکه‌ به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%


ته‌ندروستی راپه‌ڕین گیان لەدەستدانی 5 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای لە سنوورەکە راگه‌یاند.

  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی  راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  دوای داخڵبوون و مانه‌وه‌یان بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا،  ئێواره‌ی 
 رۆژی دووشه‌ممه‌ 5 هاوڵاتی دیكه‌ له‌سنوره‌كه‌مان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا. 

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بریتین لە دوو ئافرەت و سێ پیاو به‌م شێوه‌یه‌: 

1ـ تەمەن 67ساڵ، ئافرەت، نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە(فشاری خوێن(زەخت)).
2ـ تەمەن 46ساڵ،ئافرەت،  نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە(فشاری خوێن، (زەخت)).
3ـ تەمەن 67ساڵ، ڕەگەز نێر نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە ،(فشاری خوێن(زەخت) و شەکرە)
4ـ تەمەن 75ساڵ، ڕەگەزی نێر نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە(شەکرە و دڵ)
5ـ  تەمەن 52 ساڵ، ڕەگەزی نێر هیچ نەخۆشی درێژخایەنی نەبووە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.