Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:23

له‌هێرشه‌که‌ی داعش بۆ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی له‌ که‌رکوک 2 پۆلیس کوژران و 5ی دیکه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%

له‌ هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا بۆسه‌ر خاڵێكی پۆلیسی فیدرالی عێراق، دوو پۆلیس كوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

سه‌عد حه‌ربیه‌، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركووك، له‌ لێدوانێكیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكی چاودێری سه‌ربه‌ هێزی پۆلیسی فیدرالی له‌ باشووری كه‌ركووك.

سه‌عد حه‌ربیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌ هێرشه‌كه‌دا كه‌ چه‌كی سووك و ئۆتۆماتیكی به‌كارهێنراوه‌، دوو پۆلیس كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ دوا به‌ دوای هێرشه‌كه‌ هێزی ئه‌منیی ره‌وانه‌ی گوندی نگار سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ و ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كه‌ كراوه‌ و ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستیپێكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.