دوێنێ دووشه‌ممه ڕێككهوتی 5ـی10ـی2020 له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، ڕێوڕه‌سمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووكی" عود له دیرۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا " به‌ڕێوه‌چوو له نووسینی هونه‌رمه‌ند "نایف محه‌ممه‌د شێخانی" ، به ئاماده‌بوونی دكتۆر سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و سه‌لیم گه‌ردی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێرو هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و مێوانانی ئازیز .
ده‌سپێكی مه‌ڕاسیمه‌كه :
- وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن هیوا سوعاد .
- وتاری دكتۆر سالار عوسمان .
- ناساندنی په‌رتووكی عود له دیرۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئامانج غازی .
- پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه موزیك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند نایف شێخانی .
- كۆتا بڕگه پێشكه‌شكردنی په‌رتووكی عود له دیرۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند نایف شێخانی به ئاماده‌بووان .
ژێده‌ر: ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.