سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت كه ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت و گرنگیان بۆ پاڵپشتیكردن له پارێزگای زیقار ده‌ركردووه.
مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت و گرنگیان بۆ پاڵپشتیكردن له پارێزگای زیقار ده‌ركردووه و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌و پارێزگایه دووچاری په‌راوێزخستن بووه‌ته‌وه.
مسته‌فا كازمی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای زیقار باشووری عێراق تویتێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیوویه‌تی :زیقار خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگه له بواری مێژویی و رۆشنبیریی كه به‌داخه‌وه به‌ره‌و ڕووی په‌راوێزخستن بووه‌ته‌وه، دیداری باشمان له‌و پارێزگایه ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت و گرنگمان بۆ پاڵپشتیكردن له پارێزگای زیقار ده‌ركردووه.
ئه‌وه‌شی نووسیووه :باشی و جوامێری دانیشتوانی زیقار قوتابخانه‌یه‌كه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، سڵاو له زیقار و دانیشتوانه‌كه‌ی.
دوێنێ دووشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌ردانی پارێزگای زیقار كرد كه له میانیدا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌و پارێزگایه سازكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.