دلشاد مسته‌فا وه‌سانی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكی حكومه‌ت وجێگر و وه‌زیری دارایی به‌رێوه‌چوو رایدهگهێنێت بێگومان دانیشتنى دوێنێی پەڕلەمانى کوردستان زۆر گرنگ بوو بۆ خستنە ڕووى هەموو ئەو کێشانەى کە ڕوو بەڕوو ى کوردستان و هاوکات ناوچەکەش بۆتەوە ،
راشیدهگهێنێت بێجگە لە کێشە داراییەکان بێ شک مەسەلەى دابەزینى نرخى نەوت و هەروەها کۆڕۆنابە تایبەتى کێشەیەکی دیکەى کوردستان و هەموو ووڵاتانى جیهانە کە ئابورى تەواوى ووڵاتانى دوونیاى پەک خستوە ،
ده‌شڵێت بەڵام گرنگ ئەوەیە دەسەڵات چۆن بتوانێت بەسەر کێشەکاندا زاڵ بێت و ڕێگری لە زیاد بوونى بکات ،
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس دلشاد مسته‌فا وه‌سانی وتیشی ڕاستیەکە ڕوونە کە جەنابی کاک مەسرووربارزانى بە ووردى تەواى ئەو کێشانەى بۆ پەرلەمانتاران و فراکسیونە جیا جیاکان نیشان دا و هاوکات ئەو کارانەى کە لەگەڵ هەبوونى کێشەى دارایش لە سەردەمى ئەو کابینەیە جێ بە جێ کراون بێگومان جێگەى دەست خۆشین ،
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند مەسەلەى چاکسازى لەو کابینەیەدا ئەولەویەتێکی گرنگى پێ دراوەو کاری باشیشی بۆ ئەنجام دراوە دەسەڵات دەتوانێت ئەو پڕۆسەیە بە سەرکەوتوویی بە جێ بگەیەنێت, بەڵام ئەوەى کە ئۆپۆزسیۆن دەیکات و دەڵێت تەنها نمایشى ڕاگەیاندنە و لە میدیاکان بەشێک لە خەڵکى دەورژێنێت و ڕەنگە زۆر جاریش ئەوان ڕێگر بووینە لە کاری باش کە بۆ خەڵکی کراوە،
ئا/فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.