جه‌ڵته‌ی سییه‌كان ، كه هۆكارگه‌لێكی زۆری وه‌كو ( شێرپه‌نجه و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دڵ و سییه‌كان و هه‌ندێك هۆكاری بۆماوه‌یی ، گیرانی خوێنهێنه‌ره‌كانی قاچ ) دروستی ده‌كات ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ده‌بن، به‌تایبه‌تتر له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ناجوڵێن ، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه زۆر بكوژه‌كان و ته‌نها له‌ماوه‌ی كه‌متر له 2 خوله‌ك مرۆڤ ده‌كوژێت ئه‌گه‌ر هه‌ردووك خوێنبه‌ری سییه‌كان له‌یه‌ك كاتدا بگیرێن !!!
وه‌ك ئاشكرایه نه‌خۆشه‌كانمان كه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بن توشی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر ده‌بن هه‌روه‌ها جوڵه‌یان زۆر كه‌متر ده‌بێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كان داخڵ بكرێن.
یان له ماڵه‌وه به‌رده‌وام ڕاده‌كشێن له‌سه‌ر پشت، یان كاتێك ده‌خه‌ون زیاتر له 6 كاتژمێر له جێگادا ده‌مێننه‌وه ، چونكه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی سییه‌كان ده‌بن له‌سه‌دا (٪ 20) یان ئه‌وانه‌ن به‌هۆكاری جیاواز تووش بوون به‌ڵام هه‌ڵگری هیچ ڤایرۆسێك نین ، به‌به‌راورد به‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆس بوون (٪ 60 ) یان تووشی جه‌ڵته‌ی سییه‌كان بوون كه ئه‌مه‌ش ده‌كاته 3 هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی ڤایرۆسیان نییه.
بۆیه له‌م سه‌رده‌می په‌تای پاندێمیه‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ترسناكه پێویسته:
1.ده‌روونمان ئارام بێت و هه‌رگیز نه‌هێڵین ترس و دڵه‌ڕاوكێ باڵ بكێشێ به‌سه‌رماندا .
2. تا ده‌توانین جوڵه‌ی ڕۆژانه‌مان ڕێك بخه‌ین ، یان هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی كۆڕۆنا ڕۆژانه 30 خوله‌ك به هێواشی به‌پێ بڕۆین له سێ ڕۆژی سه‌ره‌تادا، یان هه‌موو كاتژمێرێك 2 بۆ 5 خوله‌ك جوڵه‌یه‌ك یان پیاسه‌یه‌ك بكه‌ین ئه‌گه‌ر له‌ناو ژوره‌كانیشدا بێت.
3. شێوازه‌كانی پاڵكه‌وتن بگۆڕین ، به‌تایبه‌تی ڕۆژانه 2 كاتژمێر له‌سه‌ر سنگ بمێنینه‌وه یان سوجده‌كانمان درێژ بكه‌ینه‌وه كه كه‌متر نه‌بێت له خوله‌كێك.
4. ئه‌گه‌ر ئێواران زوو خه‌وتین شه‌وانه هه‌ڵبستینه‌وه بۆ خوله‌كێكیش بێت ، سه‌ر جێگا جێبهێڵین و بجوڵێین، ئه‌گه‌ر بۆ شه‌ونوێژ بێت به دڵنیاییه‌وه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 80 خوێن مه‌یینه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه چونكه كاریگه‌رترین شێوازی جوڵه‌ی تێدایه.
5. ئه‌گه‌ر شه‌وانه دره‌نگتر خه‌وتین و كات گه‌یشته (6 كاتژمێر) مانه‌وه له‌ژێر جێگا ئه‌وه خوێن مه‌یین زیاتر ده‌كات ، له‌به‌رئه‌وه‌شه مردن له به‌ره‌به‌یاندا زیاتره ، بۆیه پێویسته له ژێر جێگادا هه‌ڵبستین و جوڵه‌یه‌ك بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر جوڵه‌كان له شێوه‌ی نوێژ بێت ئه‌وه ڕێژه‌ی مردن چه‌ندین به‌رامبه‌ر كه‌متر ده‌كاته‌وه .
د. ڕه‌وه‌ند عبدالرحمن عیسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.