Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 18:31

ژووری بازرگانی سعوودیه‌ داوای بایکۆتکردنی هه‌موو شتێکی تورکی ده‌کات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سعوودیه‌ داوا ده‌كات ‌بایكۆتی هه‌موو شتێكی توركی له‌سه‌ر ئاستی هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردن و گه‌شتیاریدا بكرێت .

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیندپێندنت، قسه‌كردن له‌باره‌ی بایكۆتی بازرگانی له‌ نێوان سعوودیه‌ و توركیا ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌و راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ناكۆكی سیاسی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و بازرگانی بگۆڕێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌جلان ئه‌لعه‌جلان،سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سعوودیه‌ له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، داوای كردووه‌ كه‌ بایكۆتی هه‌موو شتێكی توركی له‌سه‌ر ئاستی هاورده‌كردن و هه‌نارده‌كردن و گه‌شتیاری بكرێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سعوودیه‌ ده‌ڵێت: به‌رپرسیارییه‌تی هه‌موو سعوودییه‌كه‌ له‌ بازرگان و به‌كاربه‌ر،وه‌ڵامی دوژمنكارییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی و وڵات و هاووڵاتیانمان بداته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.