Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:52

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌بری مووچه‌ چیمه‌نتۆ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش ده‌کات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی پێكهێناوه‌ كه‌ بوار ده‌ره‌خسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ بری دواكه‌وتنی مووچه‌ چیمه‌نتۆ وه‌ربگرن.

به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ له‌بری دواكه‌وتنی مووچه‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ ده‌توانێ 5 تۆن چیمه‌نتۆ به‌نرخی فه‌رمی حكومه‌ت وه‌ربگرێت و  له‌بری ئه‌مه‌ش مانگانه‌ 50 هه‌زار دینار له‌ مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت.

له‌مبا‌ره‌یه‌وه‌ مورته‌زا تاڵب،به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌ شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی چیمه‌نتۆی عێراق، دوێنێ بڕیاره‌كه‌ی داوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مان رۆژدا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مورته‌زا تاڵب گوتیشی: وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌باره‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ كه‌سییه‌ی ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه‌.

66

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.