نوێكراوه‌ته‌وه ..
سوپای عێراق رایگه‌یاند كه له هێرشێكی تیرۆریستانی داعش بۆسه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال له باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك، حه‌وت پۆلیسی فیدرال كوژراون و برینداربوون.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه بڵاوكرده‌وه كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال له باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه تیرۆریستانی داعش، هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال له سنووری قه‌زای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، چوار پۆلیسی فیدرال كوژراون و یه‌ك ئه‌فسه‌ری پۆلیسی فیدرال و دوو پۆلیسی دیكه برینداربوون.
پێشتر فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان/كه‌ركووك، فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربیه له لێدوانێكیدا راگه‌یاندبوو كه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی چاودێری سه‌ربه هێزی پۆلیسی فیدرالی له سنووری قه‌زای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك و له ئاكامدا، دوو پۆلیسی كوژران و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.