Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 00:32

له‌ سلێمانی پڕۆژه‌یه‌کی کاره‌با جێبه‌جێده‌کرێت

کوردستان TV
100%

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه بەبڕی 132 ملیۆن و 203 هه‌زار دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی باشتر رایی كردنی كارەكانی بەشی هێلەكان و تۆرەكان لەبەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبا لەسلێمانی.
 
 راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایه‌ك  ئەنجامدراوە، پرۆژەیەك جێبەجێدەكرێت كە بریتیە لەدروستكردنی ژوور و وەرشەی تیمەكانی چاكسازی و وێستگەكان و هێڵەكان.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕیاره‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ماوه‌ی 250 رۆژدا ته‌واو بكرێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.