سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 6-10-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی یٔەمەریکا بۆ کاروباری عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە رۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی یٔەمەریکا لە هەولێر بەشداربوو، دۆخی عێراق و ناوچە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یٔەمەریکا تاوتوو کرا.
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی یٔەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، یٔامادەیی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و هاندانی کۆمپانیاکانی یٔەمەریکا بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا، کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ یٔەم مەبەستە ساز بکرێت. گوتیشی، دەرفەتی زۆر بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لەوە کردەوە، کە یەکێک لە کارە لە پیشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدانی زیاترە بە کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی و پێشکەشکردنی یٔاسانکارییە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ.
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کردەوە، کە فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.