Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:55

سبه‌ی چلەی ماتەمینی هونەرمەند (خدر خۆشناو) به‌رێوه‌ده‌چێت 

هونەرمەند خدر خۆشناو ، خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری كوردی  خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌،
کوردستان TV
100%

لە چلەی ماتەمینی هونەرمەند (خدر خۆشناو)، کە بە نەخۆشیی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەڕێوەبەرایەتی کەلەپوور و هونەرە میللییەکان، بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کورد، لەژێر ناونیشانی (لەبیرت ناکەین)، مەراسیمێک لە هۆڵی رۆشنبیری لە هەولێر ساز دەکات.
هونەرمەند خدر خۆشناو ، خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری كوردی  خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین سروودیشیه‌ به‌تایبه‌تی ، بۆ پشتگیریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند خدر خۆشناو لە 14 ی ئەم مانگی رابردوو توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێت و ڕەوانەى نەخۆشخانە دەکرێت دواى مانەوەى زیاتر لە دوو هەفتە بەو ڤایرۆسە گیان لە دەست دەدات ، خدر خۆشناو خاوەنى چەندین گۆرانى و سرودی نیشتیمانی بوو لە نێو خەڵکی دا ڕێز خۆشەویستى تایبەتى هەبو هاو کات ساڵانێکیشە وەک پێشمەرگەش خزمەت دەکات ، شایانى باسە هونەرمەندی کۆچ کردو خدر خۆشناو لە ساڵی 1961 لە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە ساڵی 1978 دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە. ئەندامی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بوو. خدر خۆشناو خێزاندار بوو، باوکی پێنج کچ و سێ کوڕ بوو. 
رۆژ: چوارشەمە (7/ 10/ 2020)
کات: سەعات 11:00
شوێن: هۆڵی رۆشنبیری، شەقامی سەرەکیی هەولێر- کەرکووک
 

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.